AP ١٤٠٠ ڕەزبەر ٢٤ ١٢:١٩

وەزیری دەرەوەی پێشووی لوبنان بۆ مێهر؛

ڕۆڵی ئەمریکا لە ڕووداوەکانی گۆڕەپانی ئەلتیونەی لوبنان

ڕۆڵی ئەمریکا لە ڕووداوەکانی گۆڕەپانی ئەلتیونەی لوبنان

وەزیری دەرەوەی پێشووی لوبنان لە شرۆڤەی هۆکارەکانی ڕووداوەکانی ڕۆژی پێنجشەممەی لوبنان لە گفتوگۆ لەگەڵ مێهر لە ڕەخنە لە سیاسی کاریی دادوەری دۆسیەی تەقینەوەی بەیرووت لەسەر ڕۆڵی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ئەو ڕووداوانە قسەی کرد.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: ڕووداوەکانی ڕۆژی پێنجشەممەی لوبنان کە تێێدا ژمارەیەک لە ناڕازیان بە سیاسی کاری دادوەری دۆسیەی تەقینەوەکەی بەیرووت شەهید بوون، سیناریۆیەکی نوێ و لە پێشەوە پلان بۆ داڕێژراوە کە هەوڵ دەدات سەقامگیری مانگی ڕابردووی ئەو وڵاتە تووشی کێش بکات.

ئامانجی سەرەکیی، گوشاری کۆمەڵایەتی لەسەر لاشەی ڕای گشتی لوبنانە تا لە ئەو ڕێگاوە بەرەی بەرخۆدان لاواز ببێتەوە و لە ئەنجامدا شوێنگەی دەوروبەری ئیسرائیل لە ئاسایشدا بێت.

کارنامەی جەعجەع، ڕەش و پڕە لە تیرۆر و خوێنڕشتن و دەوڵەتی لوبنان نابێت ئیزنی سەربزێوی بداتە ئەو کەسە.

هاتنی حزبوڵلا بۆ ناو هاوکێشەی ئابووری و چارەسەری قەیرانی سووتەمەنی و هەروەها سەقامگیری تاڕادەیەکی دەوڵەت بە هەڵبژاردنی نەجیب میقاتی وەکوو سەرۆک وەزیران، بەرەو گۆڕانی هاوکێشەی سیاسی چووە پێشەوە کە هۆکاری بنەڕەتی دروست بوونی قەیرانی دارایی و داڕمانی ئابووری لە ئەو وڵاتە بوون.

زۆربەی ئەو لایەنە سیاسیانە کە هۆکاری قەیرانە ئابوورییەکان و کەم بوونەوەی بڕی پارەی نەتەوەیی لوبنان بوون هەر لە ئەو هۆکارە بۆ هاندانی خەڵکی لوبنان و دواتر هاندانیان بۆ ناڕەزایەتی دژی بەرخۆدان کەڵکوەردەگرن. باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەیرووتیش ڕۆڵی هەماهەنگی و بەرێوەبەرایەتی ئەو ڕووداوانەی لە ئەستۆیە. ئاڵبەت ئەو بابەتە بەس تۆمەت یان شرۆڤەیەکی سیاسی نییە چونکوو بەڵگەکان، پێوەندی لایەنە دژبەرەکانی بەرخۆدان لەگەل باڵوێزخانەی ئەمریکا ئاشکرا دەکات.

عەدنان مەنسوور وەزیری دەرەوەی پێشووی لوبنان لە شرۆڤەی هۆکارکانی ڕووداوەکانی ڕۆژی پێنجشەممەی ولبنان لە گفتوگۆ لەگەڵ مێهر لە سیاسی کاری دادوەری ئەو دۆسیە باسی کرد و هەرهوە اسەمیر جەعجەعی وەکوو کەساێک ناولێبرد کە دەیەوێت لوبنان بباتە لێواری ڕووخانەوە. ناوبراو هەروەها وتیشی کە جەعجەع نوێنەری خەڵکی لوبنان نییە و هیچ پێگەیەکی لە نێویاندا نییە.

ناوبراو بە جەخت لەسەر سەربەخۆیی دەزگای دادوەری لوبنان وتی کە دەزگای داد ئەبێ لە لوبنان ئازاد بێت. ناوبراو درێژەی دا کە دزە لە دەزگای دادوەری دەتوانێت ڕێگر بێت لە سەربەخۆیی دەنگ و بڕیاری دادوەرانە و ئەوەش لە بەرژەوەندی لوبنان نییە.

لە قسەی بەرپرسانی ئەمریکی و ئەندامانی کونگرە دەردەکەوێت کە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ئەو ڕووداوە ڕۆڵی هەیە بەڵام لوبنان بە هیچ لەونێک ناچێتە شەڕی ناوخۆییەوە.

News ID 39608

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha